کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسود و مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣” لە ئەنجامی تەقەی کردنی هێزە نیزامیەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری “دزئاور”ی نەوسود کۆڵبەرێک کوژراوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "نازم سەفەری" خەڵکی ئاوایی "نوێن" سەر بە سەوڵاوا ، ڕاگەیاندووە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ئەم کۆڵبەرە لاوە دوو فیشەک بەر سنگ و بەشی سەرەوەی لەشی کەوتووە .
هەروەها ڕۆژی دووشەممە "یەکی گەلاوێژی ١٤٠٣" کۆڵبەرێک بە ناوی "ئێحسان نەورۆزی" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گەیلانغەرب ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری مەریوان کوژراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular