٢ کۆڵبەری کورد لە نوسود بریندار بوون

هانا: رۆژی شەمە ١٢ی مارسی ٢٠٢٢ کۆڵبەرێکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویتە فڕێدرا و بە سەختی لە دەست و دەموچاودا برینداربوو

بەپێی ڕاپۆرتێکی هاوکارانی هانا، کۆڵبەرەکە دوای ئەوەی بریندار بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پزیشکی لە هەرێمی

کوردستان و لە ئێستادا لە بەشی ئای سی یو دایە
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە  محەمەد زاهیر فەتحی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی گوندی هۆڵە تەمرخان لە شاری سەلاس باباجانی بوو

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٩ی مارسی ٢٠٢٢  کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە کاتێ  کولبوری لە سنووری نوسود بریندار بوو

ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە شاپوور ئەحمەدی ٢٩ ساڵ و خەڵکی سەلاس بابەجانی بوو
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەکاتی  کۆڵبەریدا بەهۆی تەعقیب لەلایەن هێزەکانی  سنوورییەوە لەسنورەکەی نۆسودەوە کەوتوەتە خوارەوەو لەڕان و قاچدا برینداربووە

RELATED ARTICLES

Most Popular