ئارمان بەرزەگەر کۆڵبەری خەڵکی شاری میرئاوای پارێزگاری کرماشان بەشی زمکانی سەلاس باوەجانی شەوی یەکشەممە “22ی ئۆکتۆبری 2023” لەگەڵ دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی ، بە ناوەکانی “ماهان بەرزەگەر” خەڵکی ئاوای “نیرژ” لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەیان لێ کراو و لە بەشی مەچەکی لاق ، سەر و شانیان بە سەختی بریندار کرابوو .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی کۆڵبەرەکەی دیکە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتراست نەکراوەتەوە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پێشتر لەم بارەوە راپۆڕتێکی بڵاو کردووەتەوە .
