هاوکارانی هانا:ناوی ئەو دوو کۆڵبەرەیان “کەسرا حسەینی” خەڵکی ئاوای بیوەند و دانیشتووی جوانڕۆ و “پژمان محەممەدی” خەڵکی ئاوای زیران و دانیشتووی جوانڕۆ ڕاگەیاند.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ دۆخی ئەم دوو کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و لە بەشی "ICU" لە نەخۆشخانەی محەمەد ڕەسووڵوڵڵا لە جوانڕۆ لە ژیر چاودێری پزیشکی دان .
پێویستە بگوترێ لەم ڕووداوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی "سامان یەعقووبی" گیانی لەدەستداوە و دوو هاووڵاتیی دیکەش تووشی شکانی قۆڵ و سەر و قاچ بوون، بەڵام تا ئێستا ناویان نادیارە.