هانا: شەوی سێشەممە ١٤ی نوامبری ٢٠٢٣، کۆلبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.
هاوکارانی هانا ڕایانگەیاندووە، هێزە نیزامییەکان لە نێوان کاتژمێر 23:00 بۆ 23:25 بە تەقەیەکی ڕاستەوخۆ "یادگار رەحیمی" گەنجێکی خەڵکی بانەیان کوشتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە سەربازییەکان بێ ئاگادار کردنەوە تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆلبەرەکان کردووە و سەرەڕای کوژرانی "یادگار رەحیمی"، لانیکەم کۆلبەرێکی دیکەش بریندار بووە.