هانا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مەی ٢٠٢٣، لانیکەم حەوت کۆڵبەر بە ناوەکانی جەمال، خەڵکی ئاوای شەمشیری سەر بە پاوە، فەیسەڵ ئەحمەدی، خەڵکی ئاوای سەریاسی پاوە، عارف و مەحمود، خەڵکی پاوە، بێ ئەوەی پێشتر ئاگادار کڕێنەوە لە سنووری نۆسود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران تەقەیان لێکرا و برینداربوون.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ فەیسەڵ ئەحمەدی قاچی بە تووندی بریندار بووە بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە و بەهۆی برینەکەیەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە.
تا ئێستا ناوی سێ کەس لەو کۆڵبەرانە ئاشکرا نەکراوە.
ئەم ڕاپۆرتە نوێ دەکرێتەوە.