نەوسوود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود ، کۆڵبەرێک خەڵکی سەلاس باوەجانی بە قورسی بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ئەحمەد مەلایی" کوڕی عەبدولقادر و خەڵکی ئاوایی "پشتکر"ی سەر بە سەلاس باوەجانی سەلمێنراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ناوبراو لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە سکی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular