نەوسوود : بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممە “١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢” هێزەچەکدارەکانی حکومەت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "فەرشاد رۆستەم نژاد" خەڵکی ئاوایی "شمشێر"ی سەر بە شاری پاوە سەلمێنراوە .

پێویسته تێبینی بکرێت فەرشاد رۆستەم نژاد برای فەردین رۆستەم نژادە کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان تووشی پچڕانی نۆخاع (پەتەمازە) بوو 

RELATED ARTICLES

Most Popular