بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەک شەممە “٢٢ی ئۆکتۆبری٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “ماهان بەرزەگەر” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی ئاوایی “نیرژ” سەر بە بەشی ناوەندی سەلاس باوەجانی ، بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانەوە بە سەختی بریندار بووە .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی لێ کراوە و چۆکی بە سەختی بریندار بووە .
شایانی باسە ماهان بەرزەگەر بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیک لە پاوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە .
