نەوسوود:بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانی حکومەتی ئیران

هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ژوئێنی ٢٠٢٣،کۆلبەرێک بە ناوی ئەنسار (خێزانێکی نادیار)۲۷ ساڵە و دانیشتووی ئاوای مەنسوور ئاغای شاهو سەر بە ڕوانسەر، لەلایەن هێزە سەربازییەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ برینداربوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە  سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە پشت و کەمەری بە سەختی بریندار بووە،بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ یەکێک لە بنکە  پزیشکیەکانی جوانڕۆ.

RELATED ARTICLES

Most Popular