نەوسوود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامیەکانی سنوور

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی دووشەممە “9 ئۆکتۆبری 2023″ کۆڵبەرێک خەڵکی جوانرۆ بە ناوی ” موحسێن وەلیوڵڵاهی” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکان بریندار بووە .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی لێ کراوە و پشتی بە قوورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ بنکە تەندرووستیەکان .

RELATED ARTICLES

Most Popular