هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی خرمانانی ١٤٠١، کۆڵبەرێک بە ناوی پەرویز مرادی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سەر سنووری نەوسوود لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە هێزە چەکدارەکانی حکومەت بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا لاقی پەرویز مرادی پێکراوە و بریندار بووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری زیاترە لە سەر دۆخی تەندروستی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نەهاتووە.