نەوسوود ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزە نیزامیەکان

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ رۆژی یەکشەممە “٢٨ی ئابانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی روانسەر ، بە تەقەی هێزە نیزامیەکان بە قورسی بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "سوبحان مەحموودی" خەڵکی روانسەر پشتڕاست کراوەتەوە .
بە پێی راپۆڕتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "نەوسوود" لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و لاقی بریندار بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular