نەوسوود: بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە

 
هانا: رۆژی یەکشەممە ١٣ی خرمانانی ١٤٠١، کۆڵبەرێک بە ناوی هیمەت عەبدی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “مزرانە” لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بریندار بووە. 

بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، هیمەت عەبدی لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر سنووری نەوسوود لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە و بە تایبەت سەروچاوی برینی زۆری هەڵگرتووە. 
جێگای ئاماژەیە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی قودس لە پاوە کراوە. 

شایانی باسە ئەمە چوارەم کۆڵبەرە لە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خرماناندا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود بریندار بوون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular