بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی هەینی “13 ئۆکتۆبری 2023” کاروانێکی کۆڵبەران لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و بە تووندی بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ناسنامەی سێ کەس لەم کۆڵبەرانە بریتین لە "عیماد مەحموودی ، هدایەت قادری و بێهروز و خەڵکی سەلاسی باوەجانی و جوانرۆن" .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی بێهروز بە تەقەی راستەوخۆ فیشەک بەر سکی کەوتووە و دۆخی تەندووستی ناجێگیرە .
ئەم راپۆرتە نوێ دەکرێتەوە ….