بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی دووشەممە “٩ی رێبەندانی ١٤٠٢” سێ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکان بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ هانا "یەزدان و بەرزان (پاشناو نادیار) و جەبار وەیسی" خەڵکی ئاوایی جوجار سەر بە سەلاس باوەجانی سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، جەبار وەیسی ناوچاوانی بە قورسی بریندار بووە .
ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراون .