بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی هەینی “١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٢” دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەیان "فەرهاد و حەمزە سلێمانی " خەڵکی جوانڕۆ پشتڕاست کردووەتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژێم سک و شانیان بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گوارسراونەتەوە .