بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لەم رۆژانەدا کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمیر محەممەدی” خەڵکی ئاوایی “کیسەڵە” سەر بە بەشی ناوەندی سەلاس باوەجانی بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکانەوە بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و لاقی بە قورسی بریندار بووە .
هەووەها شەوی شەممە "٤ی ئازەری ١٤٠٢" کاروانێکی کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی "کەلەقەندی" سنووری نەوسوود ، لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەیان لێکراوە و لانیکەم چوار کەسیان بریندار بووە .
پێویستە تێبینی بکرێت ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بە ناوی "حەبیب (پاشناوی نادیار) خەڵکی کرماشان پشتڕاست کراوەتەوە بەڵام تا ئێستا ناسنامەی سێ کەسیان نادیارە .