نەوسوود/برینداربوونی کۆڵبەڕێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزای سنوور

هانا:رۆژی یەکشەمە(۱۳ی مارسی ۲۰۲۲ــ۲۳ی رەشەمەی ۱۴۰۰)کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی کەوتنەخوار لە بەرزاییەکانی سەرسنوور بە توندی برینداربوو.

 هاوکارانی هانا:ناسناوی ئەم شارۆمەندەیان"ئەبوبەکرمورادی"خەڵکی ئاوایی نیوەکارە لە ناوچەی میرئاوای سەلاس باوەجانێ راگەیاند.بەپێی راپورتی هاوکارانی هانا:ناوبراو لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود بەربوەتەوەو بە تووندی برینداربوەو بۆچارەسەری دەرمانی رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان کراوە و هەرواها بارودۆخی جەستەیی ئەم شارۆمەندە جێی مەترسیە.
کۆلبەری دیاردەیەکە لەهەژاری و بێکاری خەڵکی کوردستان کە لە رووی ناچارەیەوە رووی لێ ئەکەن.ئەم کۆڵبەرانە رۆژانە لەگەڵ مەترسیەکی زۆر لە گیانلەدەست دان و برینداری و هتد روبەرو ئەبنەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular