نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە خۆجێیەکانی سەر سنوور

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: کۆڵبەرێکی ٤٥ ساڵە بە ناوی “موختار کویک” خێزاندار و خەڵکی مەریوان، ڕۆژی یەکشەممە “١١ی ژوئن ٢٠٢٣” دوای ڕاوەدوونانی و تەقەکردن لەلایەن هێزە خۆجێیەکانی سەر سنوور لە ڕێگای “مەڵندو” نزیک لە سنووری نەوسوود لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لە کاتی ڕاوەدوونان و هەڵاتن  لەلایەن هێزە خۆجێیەکانی سەر سنوور بار و کۆلێ، چەند کەسێک لە کۆڵبەرەکان دەستیان بەسەردا گیرا.

موختار کویک بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گوازراوەتەوە و ئێستا بەهۆی نالەباری باری جەستەیی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular