نەوسوود ؛ بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکان

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی هەینی “٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٢” لە ئاکامی تەقەی هێزەچەکدارەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود دوو کۆڵبەر بریندار بوون .

نەسنامەت ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ هانا "ناسح مورادی و ئومید ئەحمەدی" خەڵکی جوانڕۆ پشڕاست کراوەتەوە .

 

ئەم دوو کۆڵبەرە  بە هۆی تەقەی هێزەچەکدارەکانی حکومەت بە چەکی ساچمەیی پشت و دەستیان بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular