بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ڕۆژی دووشەممە “١٦ی رێبەندانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “نەریمان عەزیزی” خەڵکی ئاوایی “زیران”ی سەر بە جوانڕۆ ، بە تەقەی هێزەنیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی لە سنووری نەوسود بە قورسی بریندار بووە .
لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە ناوبراو زیاتر لە ٦٠٠ فیشەکی ساچمەیی بەرکەوتووە و کەمەر بەرەو خوارەوەی بە قورسی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، پزیشکەکان بۆ دەرهێنانی سەچمەکان لە جەستەی ئەم کۆڵبەرە داوای بڕە پارەیەکی زۆریان کردووە کە ناوبراو بە هۆی ئەوەیکە توانای پێدانی ئەو بڕە پارەی نەبووە ، لە ڕووی ناچاریەوە نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە .