بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی پێنج شەممە “٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان ، لانیکەم دوو کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ هانا "ئەرکان بالواسە" خەڵکی ئاوایی "جەلیلە" و دانا (پاشناو نادیار) خەڵکی ئاوایی "گلیە"ی مەریوان ، سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە ئەرکان بالواسە بە قورسی بریندار بووە لە کاتی ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە و داناش بە قورسی بریندار بووە و بۆ بنکەکانی تەندروستی مەریوان ڕاگوێزراوە .