مەریوان ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا :شەوی چوارشەممە رێکەوتی “١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “ئەسعەد ئەفرنجە” لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری “سیاناو” و لە نزیک ئاوایی ئەسکۆڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەم کۆڵبەرە لاوە لە نزیک ئاوایی ئەسکۆڵ و سیاناو لە کویلۆمەتری سنووری عێراق و لە مەودای ٧ مەتریەوە لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە .

ئەسعەد فەفرنجە تەمەن ٢٥ ساڵ خێزادار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "سیاناو"ی مەریوان بوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular