بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣”لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری “دووپلۆرە”ی مەریوان ، کۆڵبەرێک بە قورسی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ هانا "یاسین راستخانە" تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دووپلۆرە"ی مەریوان ، سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە ناوبراو دەست و قاچی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان کراوە .