بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممە “١٤ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان ، لە کاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و بە قورسی بریندار بووە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "غەفار شەریفی" خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی" میانە" و دانیشتوویی مەریوان ڕاگەیاندووە .
بەپێی ئەم راپۆرتە ، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "ساوجی" مەریوان لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی لێکراوە و لاقی بە قورسی بریندار بووە .
شایانی باسە ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی فەجر گواسراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە .