مەریوان ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەکشەممە “٥ی ئازەری ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “سیا خۆدا مورادی” خەڵکی مەریوان ، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی رژێم لە سنووری ئەم شارە بریندار بوو .

بەوتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنجیرانی" مەریوان ، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رژێمەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular