بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە “١٦ی رەشەمەی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک خەڵکی سەلاس باوەجانی بە ناوی “ئەفشین نەزەری” هۆی لێدان و ئەشکەنجە کرانیەوە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە بریندار بووە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بە قۆناغی چەک لێی دراوە و دەموچاوی بریندار بووە .