لێدان و ئەشکەنجەدانی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناسنامەی “بێهنام شەریفیان” خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە توندی ئەشکەنجە دراوە .
بێهنام شەریفیان تەمەن ٣٠ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە نیزامیەکان دەست ، لاق و چاوی ئەم کۆڵبەرەیان بەستووەتەوە بە قۆناغی  کڵاشینکۆف لێیان داوە و دەموچاو ، پشت ، کەمەر و لاقی ئەم کۆڵبەرەیان بە قورسی بریندار کردووە .

ئەم کۆڵبەرە لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری بانەیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular