بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : ڕۆژی هەینی “٣٠ خەرمانانی ١٤٠٣” فەردین رۆستەم نژاد تەمەن ١٧ ساڵ خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی “شمشێر”ی پاوە ، پاش ١٨ مانگ بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .
فەردین رۆستەم نژاد ڕۆژی دووشەممە "٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١" لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسود بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور تووشی پچڕانی دڕکەپەتک (نوخاع )بوو .
پێویستە وەبیر بهێنرێتەوە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئەکرەم ، کۆسار ، فەرشاد ، فەردین و ئیحسان رۆستەم نژاد پێنج برای خەڵکی ئاوایی شمشێری پاوە بە تەقەی ڕاستەوحۆ و ڕاودوونان لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری نەوسود بریندار بوون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ٚی گوڵانی ١٤٠٠ ، ئەکرەم رۆستەم نژاد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ لە کاتی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور بریندار بوو .
لە رێکەوتی ١٣ی رێبەندانی ١٤٠٢ ، کۆسار رۆستەم نژاد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بریندار بوو .
هەروەها کۆسار رۆستەم نژاد و براکەی ئەکرەم ، لە رێکەوتی ٢٢ی گوڵانی ١٤٠٠ بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری نەوسود بریندار ببوو .
فەردین رۆستەم نژاد تەمەن ٢٧ ساڵ خێزاندار و خاوەن منداڵێکە کە لە رێکەوتی ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١ لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری نەوسود تووشی پچڕانی دڕکەپەتک بوو و بۆ هەمیشە توانای ڕێگا ڕۆیشتنی لە دەستدا .
لە حاڵەتێکی دیکەشدا ، شەوی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ ، یەکێکیتر لە ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی فەرشاد رۆستەم نژاد تەمەن ٣٣ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری نەوسود بریندار بوو .
هەروەها لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا ، ئیحسان رۆستەم نژاد برایەکی دیکەی ئەم جوار برا کۆڵبەرە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .