سەلاسی باوەجانی: کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی حکومەت

 
هانا: شەوی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک لە سەر سنووری “شێخ سەلە” لە ناوچە سنوورییەکانی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێکرا و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 

ناوی ئەم کۆڵبەرە "محەممەد نادری" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "هەنجیربووس" سەر بە سەلاسی باوەجانی راگەیەندراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular