بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : شەوی شەممە “٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری بەستامی سەر بە سەرشیوی سەقز ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سنە کوژراوە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "ئومید سەیدی" خێزاندار خەڵکی ئاوایی "کانی درەژ"ی دێولان و دانیشتووی سنە ، پشتڕاست کردووەتەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ تەرمی ئەم کۆڵبەرە پاش هەشت کاژێر گەڕان لە لایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە و بۆ پزیشکی دادی سەقز ڕاگوێزراوە .
