هانا: رۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠١- (١٠ی ژولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ تەڵایی خەڵکی ئاوایی “مەرخوز” لە ناوچەی سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بریندار بوو.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بۆ هانا هاتوون، لە ئەنجامی تەقە و راوەدوونانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە لە بەرزاییەکانی "کێلە" سەر بە ناوچەی بانە، ئاکۆ تەڵایی پێکراوە و شان و پیلی بە خەستی بریندار بووە.
شایانی باسە ئاکۆ تەڵایی بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سنە کراوە.