بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری قەندیلی سەردەشت کۆڵبەرێکی لاو کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانەیان "کیان زەینی" تەمەن ١٩ ساڵ "کەیوان قادری و پەیمان قادری" هەر سێکیان خەڵکی ئاوایی "ڕەشە هەرمێ"ی سەر بە سەردەشت ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە کیان زەینی گیانی لە دەستداوە و کەیوان و پەیمان قادریش بە قورسی بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە سەردەشت کراون .