هانا: رۆژی سێشەممە ٨ی خرمانانی ١٤٠١ – (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی جەعفەر خەزووم تەمەن ٣٢ ساڵ و خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی “کانی زەرد” لە ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە تەقەی لێکراوە و بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری "نۆکان" لە ناوچەی سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا جەعفەر خەزووم پێکراوە و بریندار بووە. شایانی باسە ناوبراو پشت و پشتێنی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەر پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت کراوە.