بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان : رۆژی سێشەممە “٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” دوو کۆڵبەر لە ئاکامی تەقینەوەی مینی چێندراو لە بەرزاییەکانی سنووری بوڵفەتی سەردەشت بە قورسی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەیان "جەبار ئەحمەدزادە" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی ئاوایی کۆنە مشک و "رەئوف ئەحمەدی" خەڵکی ئاوایی زوران سەر بە سەردەشت ، ڕاگەیاندووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، رەئوف ئەحمەدی قاچێکی لە دەستداوە .
