سەردەشت : بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ شەوی یەک شەممە “١٧ی سپتامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی شەهرام رەسوڵزادە خەڵکی سەردەشت ، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بە تووندی بریندار بووە .

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری "کانی زەرد" سەردەشت  لە لایەن هێزە نیزامییەکان  تەقەی لێ کراوە و بە تووندی بریندار بووە

شایانی باسە ناوبراو بۆ  چارەسەری برینەکانی گواستراوەتەوە بۆ سەنتەرەکانی چارەسەری پزیشکی .

RELATED ARTICLES

Most Popular