سەردەشت: بریندار بوونی دوو کۆڵبەر 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٠ی خرمانان ١٤٠١، کۆڵبەرێک بە ناوی شاباز ئەسڵانی تەمەن ٣٦ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “زوران” لە ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنوور تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا بریندار بووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت پێکراوە و بریندار بووە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە دۆخی تەندروستی شاباز ئەسڵانی بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 

هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا هاتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کۆڵبەرێکی تر بە ناوی عەبدوڵڵا جەبارزادە تەمەن ٢٧ ساڵ و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر سنووری "نۆکان" کەوتووەتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت و ٢٥ ساچمەی بەر کەوتووە و بریندار بووە. 
شایانی باسە عەبدوڵڵا جەبارزادە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی بنکەی تەندروستی لە سەردەشت کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular