بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢١ی رەشەمەی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک خەڵکی پیرانشار کە بۆ کۆڵبەری چووبووە سنوور و بێ سەروشوێن بوو پاش ٤٨ کاژێر گەڕان و هەوڵی خەڵک ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی رەشەممەی ١٤٠٢ تەرمەکەی کە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە ژێر بەفردا شاردرابووەوە ، دۆزرایەوە .
هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەیان "محەممەد گەنجە" کوڕی رەحمان و خەیاڵ و خەڵکی پیرانشار ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراوە و پاشان لە لایەن ئەم هێزانەوە لە سنووری پتکی پیرانشار لە ژێر بەفردا تەرمەکەی شاردراوەتەوە .
