دوو کۆڵبەری تر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٠ی خرمانانی ١٤٠١ – (١ی سیپتەمبری ٢٠٢٢)، دو کۆڵبەر بە ناوەکانی کەریم رەسووڵی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی “خشکەدرە” لە ناوچەی بانە و ئەیوب مەولوودی خەڵکی ئاوایی “تین” لە ناوچەی باینگان سەر بە پاوە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوور بریندار. 

 

بەپێی ئەم راپۆرتە، کەریم رەسووڵی لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر سنووری "کێلە" لە ناوچەی بانە بێ ئاگادار کردنەوە و دەنگدان لەلایەن هیزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە کەوتە بەر تەقە و بریندار بوو. ناوبراو دواتر بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە. 

هەروەها ئەیوب مەولوودی لە سەر سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە تەقەی لێکراوە و لە ئاکامدا هەر دوو ڕان و دەستی چەپی بریندار بووە. دواتر ئەم شارۆمەندە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکە تەندروستییەکان گوازراوەتەوە.   
 

RELATED ARTICLES

Most Popular