خۆی: کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی تورکیە  

هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خرمانانی ١٤٠١، کۆڵبەرێک بە ناوی عەسکەر دەروێشزادە تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی گوندی “کەرکووش” لە ناوچەی “کوتول” سەر بە خۆی، لە بەرزاییەکانی “ئان روستا” و لە ناو خاکی کوردستانی ئێراندا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیە گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، هێزە چەکدارەکانی تورکیە کەلەی سەری "عەسکەر دەروێشزادە"یان پێکاوە و لە ئاکامدا هەر لەوێ و دەستەوبەجێ گیانی لەدەستداوە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular