خنکانی دوو کۆڵبەر لە بەندئاوی عەباس ئاوای بانە

بە پێی هەواڵی گەشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ۱۸ی خاکەلێوەی ۱۴۰۲، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی تەمەن ٢٢ ساڵ و مێهدی ڕەحمەتی تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی سەقز لە ڕووداوێکی نادیاردا لە بەنداوی عەباس ئاوای بانە خنکاون.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە دەستی پێکردووە و بەهۆی فراوانی و قەبارەی ئاوی بەنداوەکە بێ ئەنجام ماونەتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular