تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی کۆڵبەرێک

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : چەن خولەکێک لەمەوبەر کۆڵبەرێک بە ناوی “محەممەد میرانی” خەڵکی ئاوایی “بانەوەرە”ی سەر بە پاوە ، بە هۆی تەقینەوەی مین ئەندامی جەستەی لە دەستداوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە قاچی لە دەستداوە .

ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود ڕاگوێزراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular