هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری پیرانشار هەواڵی بێسەر و شوێن بوونی کۆڵبەرێکیان لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ کۆڵبەرێک بە ناسنامەی "سەعید سلوسی" دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە کاتی کۆڵبەری لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەر لە کۆمەڵە کۆڵبەرەکە جیابووەتەوە و هیچ جۆرە زانیاریەک لە دۆخی بەردەست نیە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، هەوڵەکانی خەڵک بۆ دۆزینەوەی ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەرما و بەفرەوە تا ئەم ساتە بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەران بوونی بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە .
