هانا : شەوی هەینی “١٣ی رێبەندانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “کۆسار رۆستەم نژاد” خەڵکی ئاوایی “شمشێر”ی سەر بە پاوە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسوود تەقەی لێکراوە و بریندار بووە .
کۆسار رۆستەم نژاد لە ئاکامی ئەو تەقەکردنە دەست ، سەر و چاوی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ڕاگوێزراوە .
پێشتر دوو برای کۆسار بە ناوەکانی "فەرشاد و فەردین رۆستەم نژاد" لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسوود و کەلەبڕ تەقەیان لێکرابوو و فەردین توشی بچڕانی پەتەمازە (نۆخاع) بوو .