بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی هەینی “١٨ی رەشەمەی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک خەڵکی جوانڕۆ ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سنووری نەوسوود ، بە قورسی بریندار بووە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "بەهمەن بەدری" خێزاندار ، خاوەن منداڵ و خەڵکی ئاوایی "مەرزان"ی جوانڕۆ ، سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "قودس"ی شاری پاوە ڕاگوێزراوە و لە ئێستادا لە بەشی (ICU) چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەکەیە .
