بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە “١٥خاکەلێوەی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی کەریم (پاشناو نادیار) خێزاندار و خەڵکی ئاوایی “کولیج”ی سەوڵاوا ، لە بەرزاییەکانی سنووری تەتەی هەورامان کەوتووەتە خوارەوە و پشت و ملی شکاوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەنیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە ئامادە نەبوون هاوکاری ئاسمانی بۆ گواستنەوەی ئەم کۆڵبەرە بنێرن و ئەم کۆڵبەرە بریندارە لە لایەن خەڵکی ئامادەبوو لە شوێنەکە هێنراوەتە خوارەوە و پاشان لە لایەن بەشی فریاکەوتنی پزیشکی هەورامانەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە .