بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی هەینی “٢٧ی رێبەندانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلمان ئەمیری” خەڵکی مەریوان ، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسود کەوتووەتە خوارەوە و پشتی شکاوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە ، ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی پاوە ڕاگوێزراوە بەڵام بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستیەوە لەوێوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان ڕاگوێزراوە .
