بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی لێدان و تەقەی هێزە نیزامییەکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “شێرزاد چاوشینی” تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی ئاوایی ورچەکی سەردەشت ، لە لایەن هێزەکانی سنووری هەنگەژاڵی بانە دەستبەسەر و لێدراوە و ئەشکەنجە کراوە و پاشان بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەنیزامییەکانی سنوور پاش لێدان و ئازار دانی ئەم کۆڵبەرە دەستیان گرتووەبە سەر  پارە و مۆبایلەکەیدا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ، ناوبراو لە ئاکامی  ئەم تەقە کردنە ڕان و سکی بە قورسی بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی شاری بانە ڕاگوێزراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular