هانا: ڕۆژی یەکشەممە” ۲۱ی جۆزەردانی۱۴۰۲، کۆڵبەرێک بە ناوی”کەریم هدایەت”خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە خۆجێیەکانی سنووری بانە پای بە سەختی برینداربوو.
کۆڵبەری دیاردەیەکە کە لە ئەنجامی هەژاری و بێکارییەوە هاتوەتە ئاراوە کە خەڵکی کوردستان لەبەر پێویستی و بژێوی ژیانیان پەنای بۆ دەبەن. ئەم دۆخەی خەڵکی کوردستان پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤێکە، بەڵام کێ و چەند کەس بەرپرسیارە لە دروستکردنی؟